ناس کورد-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانیی كۆیه ڕایگه‌یاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو گه‌نج كه دانیشتووی هه‌ولێرن له ئاوی به‌نداوی سماقوڵیدا خنكان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانیی كۆیه لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی (3ی ئەیلولی 2021) دوو هاوڵاتی به ناوه‌كانی هیوا عومه‌ر سلێمان (30 ساڵ) و یوسف شوكر مامه (20 ساڵ) له به‌نداوی سماقوڵی خنكان.
وتیشی، هه‌ردوای ڕووداوه‌كه تیمه‌كانی مه‌له‌وانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان توانیان له ماوه‌ی نیو کاتژمێردا ته‌رمه‌كانیان بدۆزنه‌وه.
باسی لەوەشکردووە کە "به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كۆیه وێرای ده‌ربرینی هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری ئه‌و دوو گه‌نجه، داوا له هاووڵاتیانیش ده‌كه‌ین بۆ سه‌لامه‌تی گیانیان دوور كه‌ونه‌وه له مه‌له‌كردن و پابه‌ندی تابلۆی رێنمایه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسوده‌ی كه‌س و كاره‌كه‌یان تێك نه‌چێت و گه‌شتێكی سه‌لامه‌ت ئه‌نجام بده‌ن."