گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی زیاتر

ئەمریکا ئەو هێزەی بێئومێد کرد کە لە پەنجشیر دژی تاڵیبان شەڕ دەکات

2021.09.03 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ئەو هێزەی بێئومێد کرد کە لە پەنجشیر دژی تاڵیبان شەڕ دەکات

ناس کورد-

جۆنن کیربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا سوپای ئەمریکا هاوکاری ئەو هێزە خۆجێییانە دەکات کە لە ویلایەتی پەنجشیر بەرهەڵستی دەسەڵاتی تاڵیبان دەکەن یان نا؟ ڕایگەیاند، ''ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووە''.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کیربی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا باسی لە کشانەوە لە ئەفغانستان کرد و ڕایگەیاند، ''خوێن و سامانمان خەرج کرد بۆ ئەوەی ئەفغانستان دووبارە نەبێتەوە بە بەندەرێکی ئارام (بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان) و لەو قۆناغەشدا هاوکاربووین تا هێزەکانی ئەفغانستان دەسەڵات و توانایان لە گۆڕەپانەکەدا هەبێت، بەڵام بە روونی کەس پێشبینی ئەوەی نەکرد ئەوان نەتوانن بجەنگن''.

 

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا پشتیوانی گرووپەکانی پەنجشیر دەکەن دژ بە تاڵیبان لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان تاڵیبان و گرووپە خۆجێییەکاندا؟ کیربی رایگەیاند، ''ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووە''.

 

کیربی بەو وەڵامە ئاماژەی بەوە دا کە دەستوەرنادەنە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەو ناوچەیەوە.

 

دوێنێ پێنجشەممە، 2ی ئەیلولی 2021، هێزەکانی تاڵیبان و بەرەی بەرخۆدانی ئەفغانستان بە سەرۆکایەتی ئەحمەد مەسعودی کوڕی ئەحمەد شامەسعود لە پارێزگای پێنجشیری باکوری ئەفغانستان بەشەڕ هاتن، تاڵیبان پارێزگاکەى گەمارۆ داوە و ئەوانیش خۆیان نادەن بە دەستەوە.

 

پێشتر ئەحمەد مەسعود، تەنها کوڕی ئەحمەد شا مەسعود ڕایگەیاند، ئامادەیە لە خوێندنی باوکی خۆش بێت کە دوو ڕۆژ پێش هێرشەکانی 11ی ئەیلولی 2011 لەلایەن قاعیدە و تاڵیبانەوە کوژرا بە مەرجی ئاشتی و ئاسایشی ئەفغانستان.

 

ئەو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت کە "ناس کورد" خوێندوویەتییەوە (22ی ئابی 2021) دەڵێت، "ئێمە ئامادەین لەگەڵ تاڵیبان قسە بکەین و پەیوەندیمان لەگەڵ بزووتنەوەکە هەبێت... تەنانەت باوکم قسەی لەگەڵ تاڵیبان کرد بێ چەک و بێ پاسەوان، لە ساڵی 1996 چوو بۆ قسەکردن لەگەڵ سەرکردایەتی بزووتنەوەکە لە دەرەوەی کابوڵ.

 

دەشڵێت، "باوکم بە تاڵیبانی وت چیتان دەوێت؟ پەیڕەوکردنی ئایینی ئیسلام؟ ئێمە موسڵمانین و ئاشتیشمان دەوێت، با پێکەوە کار بکەین".

 

جەختی کردەوە "بەڵام ئەگەر بزووتنەوەکە بیەوێت شتەکان بە چەک بسەپێنێت، ئێمە قبوڵی ناکەین، ئەگەر ئەوان ئاشتیان دەوێت، قسەمان لەگەڵ بکەن و کارمان لەگەڵ بکەن، ئێمە هەموومان ئەفغانین و ئاشتیشمان دەوێت".

 

مەسعود کە لە نێوان ساڵانی 2010 و 2011 لە ئەکادیمیای سەربازی بریتانیایی "ڕۆیاڵ ساندهورست" خوێندوویەتی، هەروەها لە کۆلێژی کینگ بریتیش بڕوانامەی سەربازیی وەرگرتووە و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەتی نێودەوڵەتی لە زانکۆی سیتی لە لەندەن.

 

"لە سەردەمی باوکمدا تاڵیبان نەیتوانی باکور بگرێت، بۆیە ڕێکخراوی قاعیدە (9ی ئەیلولی 2001) تیرۆری کرد، بەڵام ئێستا ئامادەم لە خوێنی باوکم خۆش بم لەپێناو ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات، ئێمە ئامادەین لە ڕێگەی دانوستانی سیاسیەوە حکومەتێکی گشتگیر لەگەڵ تاڵیبان پێک بهێنین، بەڵام ئەوەی جێی قبوڵ نییە پێکهێنانی حکومەتێکی توندڕەوی ئەفغانییە کە مەترسییەکی جدیی دروست دەکات، نەک تەنیا بۆ ئەفغانستان بەڵکو بۆ ناوچەکە و جیهانیش."

 

مەسعود جەختی لەسەر گرنگی لامەرکەزییەت لە ئەفغانستان کردەوە و ڕونیکردەوە، "ئێمە پێشتر قسەیان لەگەڵ دەکەین و هیوادارین بگەینە ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون و کۆتایی هێنان بە هەر جەنگێک، تاڵیبان دەڵێن دژی تیرۆریزمی نێودەوڵەتین بەڵام دەبێت بەکردەوە بیبینین و هیوادارین ڕاست بن لەوەدا و بەبێ چەک بچنە ناو ئاشتییەوە، بەڵام ئەگەر بە چەکەوە بچنە ناوەوە، ئێمە ئامادەین تا دوا هەناسە بەرگری بکەین".