گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەزمونی مردن!

یوتوبەرێک بۆ ماوەی شەش کاتژمێر لەناو تابوتێکدا و لە ژێر زەویدا مایەوە (ڤیدیۆ)

2021.09.03 - 11:08
App store icon Play store icon Play store icon
یوتوبەرێک بۆ ماوەی شەش کاتژمێر لەناو تابوتێکدا و لە ژێر زەویدا مایەوە (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

یوتوبەرێکی بەناوبانگی تورکی ئەزمونێکی مەترسیداری تاقیکردەوە کاتێک شەش کاتژمێر لەناو تابوتێکدا لە ژێر زەویدا مایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد بەهجيجكی تەمەنی 25 ساڵ ڕۆژی 29ی ئابی 2021 لە ناوچەیەکی ئەستەنبوڵ ئەو کارەی کردووە، تابوتێکی شوشەیی بۆ ئەو مەبەستە دروستکردووە و تیمێکی پزیشکیشی بەکرێ گرتووە تاوەکو سات بە سات چاودێری دۆخی تەندروستی بکەن لەناو گۆڕەکەدا، هەموو ئەوانە 30 هەزار لیرەى تورکی تێچووە.

 

جگە لەوە، محەمەد کامێرا و بتڵێکی ئۆکسجین و ئامێرێکی قسەکردنی بێ تەل و ئامێرێکیش بۆ چاودێری دۆخی تەندروستی لەگەڵ خۆیدا بردووەتە ناو گۆڕەکە.

 

محەمەد دوای سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکەى دەڵێت، "ئێستا من زۆر دڵخۆشم کە دەتوانم بە ئاسانی هەناسە دەدەم، ماوەی شەش کاتژمێر تەنها بە بتڵی ئۆکسجین هەناسەم دەدا!"