گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەو کۆچبەرە کوردانەی دیپۆرتی سوریا کرابوون دەگەڕێنرێنەوە

2021.09.03 - 10:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کۆچبەرە کوردانەی دیپۆرتی سوریا کرابوون دەگەڕێنرێنەوە

ناس کورد-

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ڕ‌اگه‌یاند، له‌ چه‌ند ڕ‌ۆژی ئاینده‌دا ده‌زگاكه‌یان به‌ ھه‌ماھه‌نگی نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌و 55 كۆچبه‌ره‌ كورده‌ ده‌گه‌ڕ‌ێنێته‌وه‌ ھه‌رێم كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ڕ‌اده‌ستی به‌ره‌ی نوسره‌ كرابوون له‌ سوریا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


ئاری جه‌لال کە سه‌رۆكی دەزگاکەیە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (3ی ئەیلولی 2021) رایگەیاند، كاروباره‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی عیراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ته‌واو بوون و له‌ ئێستادا چاوه‌ڕ‌ێی ته‌واوبوونی كاره‌ یاساییه‌كانن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا تا له‌ ڕ‌ێگه‌ی توركیاوه‌ ھه‌موو كۆچبه‌ره‌كان بگه‌ڕ‌ێنرێنه‌وه‌، وتیشی، باری ته‌ندروستی كۆچبه‌ره‌كان باشن و له‌ ئێستادا له‌ كه‌مپدان و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه‌.

 

هێمن رەفیق و هاوڕێکانى بەنیازى گەیشتن بەرەو ئەوروپا هەرێمى کوردستانیان بەجێهێشت، بەڵام لە سوریا خۆیان بینیەوە و ئێستا هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە رەوانەى هەرێم بکرێنەوە.

 

هێمن و نزیکەى 60 کۆچبەرى دیکە رۆژى سێشەممە لەلایەن جەندرمەکانى تورکیاوە رەوانەى سوریا کران و رادەستى بەرەى نوسرە کران، دواى ئەوەى لەهەوڵى گەیشتنیان بە ئەوروپا دەستگیرکران.

 

ئەوان ئێستا لە دۆخێکى ناجێگیریدا لە کەمپێکدا لەناوچەى ئەعزاز لە سوریا دەستبەسەرکراون.

 

هێمن ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" باسى لەوەکرد، "ئەو رۆژەى گیراین، تا ئێوارە لەسەر زەوى دایان ناین جار جار ئەشکەنجەى تێدا بوو".

 

کۆچبەرەکان پێش دەستگیرکردنیان لەئەستەنبوڵ جێگیربوون تا ئەو کاتەى قاچاخچییەکەیان پێى راگەیاندن کە بەگەشتەکەیان بۆ پەڕینەوە دەستپێدەکات، بەڵام پاش ماوەیەکى کورت لە رۆیشتنیان لەلایەن جەندمەى تورکییەوە دەستگیرکران.

 

کۆچبەرەکان ماوەى سێ بۆ چوار رۆژ لەو شوێنە هێڵرانەوە، پێش ئەوەى بۆ کەمپێکى شێوە زیندانى لە غازى عەنتاب بگوازرێنەوە.

 

"لە ماوەیەدا دوو ژەم نانیان پێداین، قاچاخچییەکان پێیان وتین خۆتان بە سورى لەقەڵەم بدەن چونکە دیپۆرتکردنەوەى سورى مەحاڵە، ئێمەش ئەوەمانکرد".

 

دواى گواستنەوەیان بۆ غازى عەنتاب، کۆچبەرەکان پەنجە مۆریان لێوەرگیرا و ماوەى هەفتەیەک هێڵرانەوە و چاوەڕوانى ئازادکردنیان بوون، بەڵام توشى شۆک بوون کاتێک بەرەو سوریا بران.

 

"رۆژى دووەم وتمان عێراقین و 45 کەس بووین، سێشەممە بڕیاربوو ئازاد بکرێین، بە چوار پاس ئێمەیان بردە سەر سنورى سوریا بەشێوەیەکى ناشرین، لەوێ مامەڵەیان خراپ نەبوو، ژەمێک نانمان خوارد"، هێمن وایوت.

 

دواى رادەستکردنیان بە سوریا، کۆچبەرەکان بەرەو ئەعزاز گواسترانەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا لەلایەن بەرەى نوسرە و سوپاى ئازادەوە.

 

بەوتەى هێمن، لە لێکۆڵینەوەکاندا پرسیارى ئەوەیان لێکراوە کە ئایا کەسیان هەیە لەناو حزبە چەکدارە کوردەکاندا یاخود نا.

 

هێمن و هاوڕێکانى بۆ گەیشتنیان بە ئەوروپا بڕە پارەیەکى زۆریان خەواندووە و دیار نییە چارەنوسیان بەرەو کوێ دەڕوات.

 

"لە 60 وەقەرەوە تا دەفتەر و 20 وەرەقەى تێدایە خەوێنراوە، زۆربەشى بەقەرز بووە"، هێمن وایوت.