گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی ناوخۆ هۆکاری پاشەكشەی پاسپۆرتی عێراقی ڕوون دەکاتەوە

2021.09.03 - 08:50
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ناوخۆ هۆکاری پاشەكشەی پاسپۆرتی عێراقی ڕوون دەکاتەوە

ناس كورد-

بەرێوەبەری بەشی پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لیوا ئەحمەد عەبدولستار جەختیكردەوە پاسپۆرتی عێراقی قابیلی تەزویركردن نییە و دابەزینی ئاستەكەشی لە جیهاندا پەیوەستە بەهۆكاری ئەمنی و ئابووری.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا عەبدولستار لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمی كە "ناس كورد" بینیویەتی (3ی ئەیلولی 2021) جەختیكردەوە، بەخشینی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەر وڵاتێك لەسەر دۆخی ئاسایش و باری ئابووری وڵاتەكە وەستاوە و ئەگەر عێراق بیەوێت ئاستی پاسپۆرتەكەی بەرز بكاتەوە دەبێت رێككار لەم دوو بوارەدا بگرێتەبەر.

 

بەگوێرەی دوا پۆلێنی جیهانی پاسپۆرتی وڵاتان، پاسپۆرتی عێراقی لە دامێنی لیستی پاسپۆرتە بەهێزەكانی جیهاندایە و هاوشانی ئەفغانستان و سۆماڵ و لیبیا و سوریایە، لە وڵاتانی عەرەبیدا ئیمارات یەكەمە و بەدوایدا قەتەر، ئەم دوو وڵاتەش لەگەڵ وڵاتانی تری كەنداو لە سێ دەیەی یەكەمی پاسپۆرتە بەهێزەكانی جیهاندان لەكۆی 110 وڵاتی جیهانی.