گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

هەواڵێکی خۆش لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێم

2021.09.02 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵێکی خۆش لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێم

ناس کورد- 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی هەینی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ تا ٤ پلە نزمدەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو کەشناسە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "سبەی ھەینی 3ی ئەیلولی 2021، لە ئەنجامی دەستپێکردنی کاریگەری بارستە ھەوای فێنکی ئەوروپا و کشانەوەی بەڕەھەوای گەرم لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما لەتەواوی ناوچەکانی ھەرێمدا بەتێکرای ٢ تا ٤ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٨ پلە ، ھەولێر ٣٩ پلە ، دھۆک ٣٧ پلە، ھەڵەبجە ٣٩ پلە ، کەرکوک ٤٠ پلە ) و لەناوچەکانی گەرمیان نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٤٢ تا ٤٤ پلەی سیلیزی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با چالاک دەبێت لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا بەخێرای ٢٠-٤٠ کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە ." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کاریگەری ئەم بارستە ھەوا فێنکە رۆژانی شەممە و یەکشەمە زیاتر دەبێت و پلەی گەرما لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا بەرێژەی یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی نزمتر دەبنەوە،  تا ناوەراستی ھەفتە و رۆژی سێشەمە 7ی ئەیلول کاریگەری دەبێت لەسەر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لەناوچەکەدا ."