ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و بەراورد بە سەرلەبەیانی نرخەکەی زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، لەئێستادا بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 72 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەڕێژەی 1.73% بەرزبووەتەوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەرامبەر 69 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەهەمانشێوەی نزیکەی 2% نرخەکەی بەرزبووەتەوە.