گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نرخی دۆلار لە بودجەی 2022 یەکلایی کرایەوە

2021.09.02 - 21:46
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی دۆلار لە بودجەی 2022 یەکلایی کرایەوە

 

ناس کورد- 

 

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نرخی دۆلاری لە بودجەی 2022 یەکلایی کردەوە و نرخەکە هەروەکو ئێستا دەمێنێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چەند سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە (پێنجشەممە 2ی ئەیلولی 2021) بە ڕۆژنامەی "ئەلمەدا"یان ڕاگەیاند، "لە پڕۆژەی بودجەی 2022ی عێراقدا کە لە ئێستادا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کاری لەسەر دەکرێت نرخی دۆلار وەکو خۆی دەمێنێتەوە و 100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزار دینار دەبێت." 

 

ئاماژەیان بەوەشکراوە، "ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بودجەکە ئامادە دەکات، بەڵام پێدەچێت لە خولی داهاتووی پەرلەمان پەسەند بکرێت، ئەگەر هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت." 

 

پێشتر مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، خەرجییە بەکاربەرییەکان زۆر بوون و گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی کە داهاتی نەوت بەشی موچە ناکات، بۆیە پێویستیان بە چاکسازی زۆر هەیە لە بواری باجەکان و هەروەها جێبەجێکردنی وەرەقەی سپیی چاکسازی.