ناس کورد-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سزای ئەو کەسانەی دیاریکرد کە دوو دەنگ یاخود بەناوی کەسانی دیکەوە دەنگ دەدەن کە دەگاتە شەش مانگ زیندانیکردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق (پێنجشەممە 2ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "بەپێی مادەی 31 لە یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2020، هەرکەسێک بەناوی کەسێکی دیکەوە دەنگ بدات، سزاکەی بریتییە لە زیندانیکردن بۆماوەی شەش مانگ، یاخود پێبژاردن بە 250 هەزار دینار تا یەک ملیۆن دینار."
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ هەر پێشێلکارییەک لە پرۆسەکەدا و سەرپێچیکارانیش سزا دەدەن.
بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.