کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز مەرجەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ره‌زامه‌ندبوون له‌سه‌ر کاندیدەکانی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەگۆڕدرێت و بەرپرسێکی ئەو حزبە لە کەرکوک دەڵێت:"بەهیچ کاندیدێکی سەربە یەکێتی ڕازی نابن و پێویستە یەکێتی كه‌سێكی بێلایەن دیاری بکات بۆ ئەو پۆستە". . عەدنان کەرکوکی، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکوک بە ناس کوردی ڕاگەیاند:"سەرجەم ئەو کاندیدانەی تائێستا یەکێتی پێشکەشی پارتی کردووە، سەربە یەکێتین و هیچ کەسێکی بێلایەنی تێدا نەبووە، هەر لەبەر ئەوەش لیوا جەمال تاهیریش ڕەتکراوەتەوە بۆ ئەو پۆستە". . ئەو بەرپرسەی پارتی جەختیشیکردەوە، بەهیچ شێوەیەک بە کاندیدێک ڕازی نابن سەربە یەکێتی بێت و به‌پێویستیزانی ئەو کەسەی دەبێتە پارێزگاری کەرکوک، حزبی نەبێت و کەسێکی بێلایەن بێت و هەڵبژێردراوی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوکیش بێت، نەوەک هەر کورد و هەر یەکێتی. . کەرکوکی ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌ك پارتی دەتوانن لە چەند ڕۆژێکدا بە هەڵبژاردن پارێزگارێکی سەربە پارتی بۆ کەرکوک دابنێن و ئەوەیان بە یەکێتیش وتووە، بەڵام ئەوە ناکەن و دەیانەوێت پارێزگاری شارەکە کەسێکی بێلایەن بێت. . وتەکانی ئەو بەرپرسەی پارتی لەکاتێکدایە، لە ڕابردوودا مەرجی پارتی بۆ کاندیدەکانی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە ئەوە بوو کە نابێت ئەو کەسە لە به‌شداربووانی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بێت كه به‌هۆیه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد و سوپای عێراق و هه‌ندێك هێزی مه‌زهه‌بی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه. .