ناس کورد-
لەئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 16 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 12 کەسیش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئاژانسی "ئیرنا"ی ئێرانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پاسێک کە لە مەریوانەوە بەرەو ناوچەی "پالنگان" ڕۆشتووە، بەڵام شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی پاسەکەی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامدا زیاتر لە 16 سەرنشینی پاسەکە گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیش برینداربوون کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن.
بەگوێرەی سەرچاوە ئێرانییەکان، ئەو هاووڵاتیانە مەبەستی زیارەتی وەیسی قەرەنی گەشتیان کردبوو.