گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باندێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێم دەستگیرکرا.. ’’بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو’’

2021.09.02 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
باندێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێم دەستگیرکرا.. ’’بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو’’

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، باندێکی سێ کەسییان دەستگیرکردووە کە بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی خەڵک داوای پارەیان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین (پێنجشەممە 2ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، " لەسەر سکاڵای هاوواتیەک هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، بەپێی ماددەی 2 له یاسایی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن باندێکیان لە پشدەر دەستگیرکرد کە پێک هاتوون لە 3 کەس." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوتەی سکاڵاکار "ئەو باندە هەوڵیان داوە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان (فەیسبوک و ڤایبەر) وێنەی نەشیاوی خەڵک بەدەست بێنن تا لەبەرامبەردا هەڕەشە لە خاوەنەکانیان بکەن بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە".

 

ئەوەش هاتووە، "دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، سەرجەمیان لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، لە ئێستاشدا بە ماددەی 2 سەرجەمیان ڕاگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە."

 

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، "داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەین لەکاتی بوونی ڕووداوێکی لەم شێوەیە سەردانی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو کەسانەی کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە خەڵکی هەراسان دەکەن تاوەکوو بەگوێرەی یاسا سزابدرێن."