ناس کورد-
بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، له یاسای عێراقیدا منداڵ ئه‌گه‌ر باوک یا دایکی نەزانراو بێت هیچ ڕێگرییەک نیه که پێناسی هه‌بێت، ئەوەش لەکاردانەوەى راگەیاندنى کەمپینى (ناوی من ناوی دایکمە).
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەقیدی مافپەروەر فازڵ فائق عەلی بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا لە ڕووی یاساییەوە ناونانی مناڵ بەناوی دایک، هەروەها چۆنێتی پێدانی ناسنامە بە مناڵێکی قوربانی کە باوکی نەزانراو بێت یا دایک و باوکی نەزانراوبێت روندەکاتەوە.
فازڵ فائق وتى "پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی ئێستا کە ده‌رده‌کرێت، مناڵه‌که نه به‌ناوی دایکه‌وه‌یه و نه به‌ناوی باوکه‌وه‌یه بۆنموونه نوسراوه (الاسم-ناو (فازڵ)، له‌خواره‌وه ناوی باوک و باپیر( اسم الاب والجد) نوسراوه، له‌خواریشه‌وه هه‌مان شت نوسراوه ناوی دایک و باپیر واته یاسا مافه‌که‌ی به‌ته‌واوه‌تی داوه به‌هه‌ردووکیان".
وتیشى "به‌ڵام که له‌ده‌ره‌وه یان له نوسیندا به‌ناوی باوکه‌وه ده‌نوسرێت ئه‌مه‌یان شتێکه یاسا ڕێگه‌ی پێداوه، ئێمه ده‌ستورمان هه‌یه له عێراق له‌مادده‌ی (2) ی ده‌ستور بڕگه‌ی یه‌که‌م (أ) ده‌ڵێت نابێت هیچ یاسایه‌ک ده‌ربچێت که بپَچهوانهبێت له‌گه‌ڵ بنه‌ما نه‌گۆڕه‌کانی حوکمی ئیسلامدا، واته نابێت یاسایه‌ک ده‌ربچێت دژ بێت به بنهمانهگۆڕهکانی حوکمی ئیسلامی بێت، بۆنموونه له سوره‌تی (الاحزاب) له ئایه‌تی (5) دا ده‌فه‌رموێت (ادْعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ) واته به‌ناوی باوکیان بانگیان بکه‌ن."
بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی ئاماژەی بە یاسا کارپێکراوەکان کرد لە عێراق بۆ ناو و ناسنامە لەو ڕوەوە دەڵێت "ئێمه کۆمه‌ڵێک یاسا و ڕێنمایمان هه‌یه له کاروباری شارستانی و کارتی نیشتیمانی واته سیسته‌می شارستانی\ مه‌ده‌نی کاری پێده‌که‌ین یه‌کێک له یاسایه‌کان کە یاسایه‌کی کاریگه‌ر و گرنگه له عێراقدا یاسای ڕه‌گه‌زنامه‌ی 26 ی ساڵی 2006 ی عێراقیه، ئه‌م یاسایه له ماده‌ی (3) ده‌ڵیت (من ولد لاب عراقی أو اڵام عراقیه اعتبر عراقیاً ) واته ئه‌و که‌سه‌ی که له باوکێک یان له دایکێکی عێراقی لەدایک بێت واته ده‌توانێت له‌سه‌ر باوک یان له‌سه‌ر دایک به‌ته‌نها ڕه‌گه‌زنامه بدرێت به‌و که‌سه‌و به عێراقی داده‌نرێت چونکه له یاساکانی پێشوودا ئه‌م بڕگه‌یه نه‌بووه که له‌سه‌ر دایک ڕه‌گه‌زنامه بدرێت، هه‌ر له‌هه‌مان مادده‌ی (3) دا له بڕگه‌ی (ب) ده‌ڵێت هه‌ر مناڵێک له عێراق دۆزرایه‌وه پێی ده‌وترێت (لقيط) واته دۆزراوه له پاڵیشدا ده‌ڵێت (أو مجهول النسب) واته ئه‌گه‌ر دایک و باوکیشی نەزانراو بوو (لقيط) ی جیا کردۆته‌وه."
عەقیدی مافپەروەر زیاتر ڕونیکردەوە" ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه له سیسته‌می کاروباری مه‌ده‌نی ژماره (32) ی ساڵی 1974 شه‌ش مادده‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه داوه له‌مادده‌ی(14-15-16-17-18-19-20) هه‌موو حاڵه‌ته‌کانی شیکردۆته‌وه (لقيط) له‌گه‌ڵ (مجهول نسب) ده‌مه‌وێت ئه‌و به‌ڕێزانه تێبگه‌یه‌نم که که‌مپینه‌که‌یان ڕاگه‌یاندووه (لقيط) مه‌رج نییه به‌کوردی ئه‌و وشه ناشیرینه‌ی (زۆڵ) ی بۆ به‌کارهاتووه ده‌توانرێت ئه‌و وشه‌یه لاببرێت و هه‌مواربکرێته‌وه".
" (لقيط) بۆ مناڵێکه له‌هه‌ر شه‌ڕێکدا بێت بۆنموونه له کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه و له ئه‌نفاله‌کان حاڵه‌تی واهه‌یه مناڵێک ده‌دۆزرێته‌وه و باوک و دایکی نادیاره خۆ ئه‌مانه مناڵی ناشه‌رعی نیین به‌ڵام باوکیان نادیاره، یاسای کارتی نیشتیمانی ژماره (3) ی ساڵی 2016 ئه‌ویش هه‌ر له مادده‌ی (20) دا ڕێک چاره‌سه‌ری بۆ دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له دادگای نەوجەوانان (أحداث) هه‌ڵده‌ستێت به‌وه‌ی که (ولاده)بۆ ئه‌م مناڵه ده‌کاته‌وه و ده‌ینێرێت بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دواتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌م به‌ڵگانه ده‌نێرێت بۆ ئێمه و ئێمه‌ش تۆماری ده‌که‌ین و ناسنامه‌ی ده‌ده‌ینێ."، فازڵ فائق وایوت.
دەشڵێت "بەڵام دەستەواژەی (لقيط) ئایا دەستەواژەیەکی گونجاوە لە کاتێکدا لە زمانی کوردی‌دا مانایەکی نەشیاوی هەیە؟ لە وەڵامدا عەقیدی مافپەروەر دەڵێت " ڕاستە ده‌سته‌واژه‌یه‌کی جوان نییه و مناڵه‌که‌ش تاوانی نییه، یا خۆ ئەگەر لەحاڵەتێکدا ڕه‌نگه دایکه‌که که‌وتبێته هه‌ڵه‌وه به‌ڵام مناڵه‌که تاوانی نییه ده‌توانرێت ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بگۆڕدرێت، له یه‌کێک له بڕگه‌کانی سیسته‌می کاروباری شارستانی ده‌ڵێت نابێت له سجل-تۆماردا بنوسرێت (لقيط) بۆئه‌وه‌ی کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مناڵه‌که دروست نه‌کات واته نابێت بنوسرێت مناڵه‌که به‌م حاڵه‌ته تۆمار کراوه."
بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی دووپاتیکردەوە" له‌سنوری پارێزگای سلێمانی یان له یاسای عێراقیدا هیچ ڕێگریه‌ک نییه که مناڵ ئه‌گه‌ر باوک و دایکی نادیار بێت یان مناڵێکی ناشه‌رعی بێت که باوکی نەزانراو بێت و ژنه‌که تاوانێکی به‌رامبه‌ر کرابێت ڕێگری نییه که پێناسی هه‌بێت، پێناسی ده‌درێتێ و زۆریش ئاساییه."