ناس کورد-
کارەباى سلێمانى نرخی یه‌ك کاتژمێر كاره‌بای موه‌لیده‌ى بۆ (ئاب) له‌نێوان نۆ هه‌زار بۆ ده هه‌زار و (500) دینار دیاریکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى کارەباى سلێمانى،كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی ئابدا له‌نێوان (210) بۆ (245) سه‌عاتدا بوه و هه‌ر سه‌عاتێك به (42.9) چل و دو پۆینت نۆ دینار دیاریكراوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان نۆ هه‌زار بۆ (10.500) دینار ده‌بێت، هه‌ربۆیه به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.