گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتوچۆى هەرێم چى دەڵێت؟

مەرجەکانى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا ئاشکراکرا

2021.09.02 - 10:27
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجەکانى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم چەند مەرجێکى بۆ تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا دیاریکرد، هاتوچۆى هەرێمیش دەڵێت هێشتا بەفەرمى بەدەستیان نەگەیشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بڕیارێکى وەزارەتەکە، دوو مۆدێلى کۆنتر لە مۆدێلى ساڵ تۆماردەکرێن تا 1-11 ى هەموو ساڵێک، ئۆتۆمبێلى سفر کیلۆمەتر 200 کیلۆمەتر زیاتر نەرۆیشتبێت کاتێک دەگاتە خاڵە سنورییەکان، بەکارهاتوو زیاتر لە 200 کیلۆمەتر.

 

لەبارەى بڕیارەکانەوە، لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەرى گشتى هاتوچۆى هەرێم بە "ناس کورد" ى راگەیاند، هێشتا هیچ بڕیارێکیان بەدەستنەگەیشتووە لەو بارەیەوە.

 

بەپێی ئامارەکان لەهەرێمى کوردستان نزیکەى 19 هەزار ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا سەرژمێرى کراون کە زۆرترینیان لەسنورى قەزاى سۆرانە کە نۆ هەزار ئۆتۆمبێلە، لەدواى ئەویش سلێمانى بە سێ هەزار، پاشان راپەڕین بە 2000، هەولێر 1500-1600 دهۆک 1500 ئۆتۆمبێل.