گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێکۆڵینەوە و سکاڵا

’’ڤیدیۆ و وێنەى کچان’’..یەکەم جوڵەى فەرمى لەسەر دۆسیەى گۆڤەند

2021.09.02 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
’’ڤیدیۆ و وێنەى کچان’’..یەکەم جوڵەى فەرمى لەسەر دۆسیەى گۆڤەند

ناس کورد-

 

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ کردنەوەى دەرگاى تۆمارکردنى سکاڵاى لەسەر گەنجێک بەناوى "گۆڤەند" راگەیاند، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کچان ناچار بە بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆی لێبوردن دەکات لەبەرانبەر بڵاونەکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى تایبەتیاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا بڵاوبووەته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك كچی گه‌نج و هه‌رزه‌كار ناچار ده‌كرێن به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌شیمانی و وتنی قسه‌ی نه‌شیاو به‌خۆیان له ‌به‌رامبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی وێنه ‌و ڤیدیۆیان، كه‌ گوایه‌ لای كه‌سێكه ‌و ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ له‌و كچانه‌ ده‌كات".

 

دەستەکە دەڵێت  به‌ وردی له‌ رێگه‌ی تیمێكی تایبه‌ته‌وه‌ به‌دواداچوونیان كردووە و لەهەوڵى وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه.

 

جەختیشیکردووەتەوە، ده‌رگاى كراوه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی سكاڵای ئه‌و لاوانه‌ی بوونه‌ته‌ قوربانی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی.

 

ماوەى چەند رۆژێکە ڤیدیۆى ژمارەیەک کچ لە هەرێم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تەنیوە، کە تێیدا کچەکان پێڵاوى کوڕێک بەناوى "گۆڤەند" ماچ دەکەن و داواى لێبوردنى لێدەکەن، بۆ ئەوەى گرتەى ڤیدیۆیی و وێنەکانیان بڵاونەکاتەوە.