گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئۆپێك پێشبینییەکی مژدەبەخشی لەسەر نەوتی خاو هەیە

2021.09.01 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆپێك پێشبینییەکی مژدەبەخشی لەسەر نەوتی خاو هەیە

ناس کورد-

ڕێكخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت "ئۆپێك" پێشبینی دەكات خواست لەسەر نەوتی خاو لە 2022 بەرزتر ببێتەوە لەوەی پێشبینی دەكرا، ئەمەش بە مانای مانەوەی نرخەكان دێت بە بەرزی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوو سەرچاوە لە ڕێكخراوەكە بە بلومبێرگی ئەمەریكییان ڕاگەیاندووە (1ی ئەیلولی 2021) كە شارەزایانی رێكخراوەكە پێیانوایە خواست لەسەر نەوت لە 20211 بڕی 4.2 ملیۆن بەرمیل زیاد دەكات بۆ ڕۆژێك لەكاتێكدا پێشتر باوەڕ وابوو 3.28 ملیۆن بەرمیل دەبێت.


چوار سەرچاوەی تر لە ڕێكخراوەكە باسیان لەوەكردووە پێداگری ڕێكخراوەكە لەسەر زیادكردنی بەرهەم دەبێت بۆ 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە سەرباری زیادبوونی خواست لەسەر بەرهەمەكان.