گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆگڵ و ئەپڵ سڕییانەوە

خێرا بیسڕەوە.. ڤایرۆسێکی مەترسیدار لەڕێگەی ئەم هەشت ئەپەوە دەچێتە ناو مۆبایلەکەتەوە

2021.09.01 - 21:36
App store icon Play store icon Play store icon
خێرا بیسڕەوە.. ڤایرۆسێکی مەترسیدار لەڕێگەی ئەم هەشت ئەپەوە دەچێتە ناو مۆبایلەکەتەوە

ناس کورد-

شارەزایانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی هۆشداری دەدەنە بەکارهێنەرانی مۆبایلی زیرەک لە هەشت ئەپ چونکە لەلایەن ڤایرۆسێکی مەترسیدارەوە هاک کراون کە دەتوانێت بگاتە زانیارییە کەسییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی مۆبایلەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی، ڤایرۆسەکە ناوی "جۆکەر"ـە و زۆر زیانبەخشە لەناو چەند ئەپێکی مۆبایلدا بڵاودەبێتەوە و دەتوانێت لەڕێگەی نامەوە کۆنتڕۆڵی مۆبایلەکە بکات.


دەستبەجێ کۆمپانیای گۆگڵ ئەو ئەپەنەی کە تووشی جۆکەر بوون لە فرۆشگای ئۆنلاینەکەی سڕیەوە، و کۆمپانیای ئەپڵیش سەرجەم ئەپەکانی لەسەر ئامێرەکانی قەدەغە کرد، بەڵام هەندێک کەس هێشتا ئەو ئەپانە لەناو مۆبایلەکانیاندا هەن، بەتایبەتی لەسەر سیستەمەکانی ئەندرۆید، بۆیە دەبێت دەستبەجێ بیسڕنەوە.


ڤایرۆسی جۆکەری زیانبەخش یەکەم جار لە ساڵی 2019دا دەرکەوت و توانای تێکدانی مۆبایلەکانی هەیە، لەوانە دامەزراندنی بەرنامەى سیخوڕیی شاراوە و هەروەها فریودانی بەکارهێنەران بە بەرنامەکانی پەیوەندی.

 

بە وتەی توێژەران لە دەزگای ئاسایشی سایبەر لە تاقیگەی ئاسایشی کویک هیل، ڤایرۆسی جۆکەر دەتوانێت دەست بگات بە نامەکان، لیستی پەیوەندیەکان و زۆر زانیاری کەسی تر لەسەر مۆبایلەکان.
ئەو هەشت بەرنامەیە ئەمانەی خوارەوەن:
• Auxiliary Message

• Element Scanner

• Fast Magic SMS

• Free CamScanner

• Go Messages

• Super Message

• Great SMS

• Travel Wallpapers