ناس کورد-
بەرپرسێكی بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشكرایكرد، سەركردەكانی بزوتنەوەكە و چەند كەسایەتییەكی تری سیاسی وڵات گەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ دروستكردنی دەسەڵاتێكی نوێ لە ئەفغانستان لە سایەی ڕێبەرایەتی مەلا هیبەتوڵڵا ئاخوندزادە و لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا ڕادەگەیەنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بیلال كەریمی، بەرپرس لە بزووتنەوەكە لە لێدوانێكدا بۆ بلومبێرگی ئەمەریكی كە "ناس كورد" بینیویەتی (1ی ئەیلولی 2021) باسی لەوە كردووە، ئاخوندزادە وەك رێبەر دەبێت و مەلا عەبدولغەنی برادەر وەك سەرۆك وەزیران.
بەرپرسەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، گفتوگۆكان بەردەوامن لەگەڵ كەسایەتییەكانی ئەفغانستان و نزیكن لە ڕاگەیاندنی حكومەتی نوێی ئەفغانستان.
بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی هیندستانیش شێوازی حكومەتەكەی تالیبان لەوەی ئێرانەوە نزیكترە كە تییدا رابەر بەرپرسی كاروباری ئاین و حكومەتیشە و حكومەتێكی جێبەجێكار لە سایەی ئەودا كاردەكەن.