گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەى دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵ

2021.09.01 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەى دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵ

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، وادەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن هەموو قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان بە لۆکاڵ و بیانی و نێودەوڵەتی دەگرێتەوە، قوتابخانە بیانی و نێودەوڵەتیەکانیش لە 14ی ئەیلولی 2021ەوە دەستپێکی دەوامیان دەبێت، بەڵام لە پاش ئەوە بە ساڵنامەی تایبەت بە خۆیان پرۆسەی خوێندن بەڕێوەدەبەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتەکە کە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە دەڵێت، دەوامکردنی بە شێوەی ئاسایی دەبێت و بەخێوکاری قوتابیان مافیان هەیە کە ئەگەر ئارەزوومەندبوون لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا خوێندنی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە دەستبەرە بکەن دەتوانن بەڵێننامە پڕبکەنەوە و قوتابییەکەیان تەنها لە تاقیکردنەوەکانی نوسینەکی و وەرزی ئامادەبێت.

No photo description available.