گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

حکومەتی هەرێمی جەنگی دژی سیمکارتی بێ فۆڕم دەستپێکرد

2021.09.01 - 17:08
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێمی جەنگی دژی سیمکارتی بێ فۆڕم دەستپێکرد

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا بە ڕاگرتنی هەموو ئەو سیمکارتانەی کە بێ فۆڕم و بەرایین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە (1ی ئەیلولی 2021)دا، ئەنجومەنی وەزیران "وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد بۆ وەرگرتنی ڕێکاریی پێویست بۆ قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە سیم کارتی مۆبایلی بێ فۆڕم وبەرایی".

 

دەشڵێت، "پێویستە لەمەودوا تەواوی زانیاری کڕیارانی سیمکارت دیاربێت، هەموو ئەو سیمکارتانەش ڕابگیرێن کە بێ فۆڕمن".

 

بۆ ئەو مەبەستەش، "پێویستە کۆمپانیاکانی مۆبایل پابەند بن و وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێردرا ڕێکار بەرامبەر ئەو سەرپێچیکارانە بگرێتەبەر کە ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بەشێوەیەکی خراپ بەکاردەهێنن."