گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’10 مەرجی نهێنی’’

مەرجە نهێنییەكانی گەڕانەوەی سەدر بۆ هەڵبژاردن ئاشكرا بوون 

2021.09.01 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجە نهێنییەكانی گەڕانەوەی سەدر بۆ هەڵبژاردن ئاشكرا بوون 

ناس کورد-

موقتەدا سەدر 10 مەرجی نهێنی هەبووە بۆ هەمواركردنەوەی دەستوری عێراق لە پای گەڕانەوە بۆ كێبەركێی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەو مەرجانەش لە راگەیەنرا و بەڵگەنامە ئاشكراكاندا تا ئێستا بڵاونەكراونەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی سەرچاوەكانی راپۆرتێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن (1ی ئەیلولی 2021) كە "ناس كورد" خوێندوویەتییەوە مەرجی سەدر ئەوەبووە لە ماوەی شەش مانگدا پاش یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی داهاتوو دەستور هەموار بكرێتەوە هەر بەو میكانیزمانەی لە دەستوردا خۆیدا هاتووە لە رێگای لیژنەیەكی تایبەتەوە.

 

ئەو بڕگانەشی سەدر پێداگری كردووە جێگیر بكرێن زیاتر پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی چەكی بەرەڵا و جەختكردنەوەی زیاتر لە سەربەخۆیی دامەزراوەی سەربازی و قەدەغەكردنی پەیوەستبوونی گروپی چەكدار بەمەرجەعیەتی سیاسی دەرەكییەوە، ئەمە جگە لە بڕگە و مادەكانی پەیوەست بە خۆپیشاندان و مافی مرۆڤ و چۆنییەتی دابەشكردنی سامان و سیستمی حوكمڕانی.

 

موقتەدا سەدر رابەرى رەوتى سەدر (٢٧ى ئابى ٢٠٢١) لە بڕیارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردن پاشەکشەیکرد و داواى بەشداریی ملیۆنى لە لایەنگرانى کرد.  

 

فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى رۆژى دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، "مەسعود بارزانى واژۆى لەسەر بەڵگەنامەى سەدر کردووە بۆ گرەنتیکردنى گەڕانەوەى بۆ هەڵبژاردن".  

  

جەختیشیکردەوە، سەدر قورسایی سیاسی و کاریگەرى خۆى هەیە، بەلەبەرچاوگرتنى ژمارەى شوێنکەوتوانى سەدر.  

  

میرانى بەپێویستی زانى هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت  و سەدریش بەشدارى تێدا بکات.