گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بڕیارى نوێ لەبارەى پێدانى ڤاکسین بە مامۆستایان درا

2021.09.01 - 09:52
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارى نوێ لەبارەى پێدانى ڤاکسین بە مامۆستایان درا

ناس کورد-

 

تەندروستى هەرێم بڕیاریدا لەمەودوا رۆژانە مامۆستایان بە بێ نۆرە و لەماوەى 10 خولەکدا ڤاکسینى کۆرۆنا وەربگرن، لەکاتێکدا پێشتر رۆژانە هەفتەیەک بۆ مامامۆستایان دیاریکرابوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیرى پەروەردە رایگەیاند "لەئێستادا شوێنى جیاواز ئامادەکراوە بۆ ئەوەى مامۆستایان هەموو رۆژێک بتوانن ڤاکسین وەربگرن و ئەولەویەت بۆ ئەوانە بەبێ ئەوەى نۆرە بگرن".

 

وتیشى مامۆستایان کەمتر لە خولەکێکیان پێویستە بۆ ئەوەى خۆیان تۆماربکەن بۆ وەرگرتنى ڤاکسسن کەمتر لە 10 خولەکیشدا وەریبگرن.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، تا ئێستا 60 هەزار مامۆستا ناوى خۆیان تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنى ڤاکسین، 21 هەزاریان ژەمى یەکەم، 17 هەزاری دیکەشیان ژەمى دووەمیان وەرگرتووە.

 

ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە وتى "لەسەر ئاستى هەرێم زۆرترین مامۆستا لەپارێزگاى دهۆک ڤاکسینیان وەرگرتووە".



وتیشى "لەپارێزگاى سلێمانیش لە ئامادەسازین بۆ ئەوەى ئەو هەنگاوە بنرێت، تا زۆترین مامۆستا و فەرمانبەرى وەزارەتى پەروەردە ڤاکسین وەربگرن، لەهەولێریش قوتابخانەکان ئاگاداردەکرێنەوە کە ڤاکسین بەکاربهێنن".