گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى ماوەى نێوان ژەمەکان گۆڕدرا؟

تەندروستى هەرێم باسى ’’بڕیارى ژەمى سێیەمى’’ ڤاکسین دەکات

2021.09.01 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى هەرێم باسى ’’بڕیارى ژەمى سێیەمى’’ ڤاکسین دەکات

ناس کورد-

 

وەزیرى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا ژەمى سێیەمى ڤاکسین نەبووەتە بڕیارێکى نێودەوڵەتى، بۆیە لەهەرێم و عێراق تەنها دوو ژەم دەدرێتە هاوڵاتییان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان بەرزنجى ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەهەندێ ناوەندى تەندروستى جیهانى باسى پێویستى وەرگرتنى ژەمى سێیەم کراوە، بەڵام ئەوە هێشتا نەبووەتە بڕیار لەلاى رێکخراوى تەندروستى جیهانى.

 

وتیشى "تا ئێستا ملیۆنێک و 200 هەزار ڤاکسین گەیشتووەتە هەرێم، نزیکەى 700 هەزار ژەم دراوە".

 

سامان بەرزنجى باسى لەوەشکرد، پێویست ناکات هاوڵاتییان دڵە راوکێیان هەبێت لەسەر جۆرەکانى ڤاکسین کە ئێستا سێ جۆرى بەردەستە.

 

جەختیشیکردەوە، بڕیارى گۆڕینى ماوەى نێوان ژەمەکانى ڤاکسین پشت بەستووە بەسەرچاوە زانستییە نێودەوڵەتییەکانن بەئامانجى ئەوەى زۆرترین خەڵک ڤاکسین وەربگرن.

 

بەوتەى بەرزنجى، زۆرترین ڕێژەى خەڵک ژەمى یەکەم وەربگرن، باشترە بۆ دروستکردنى بەرگرى بەکۆمەڵ، وەک ئەوەى ژمارەیەکى کەم هەردوو ژەمەکە وەربگرن.