گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’مەترسیدار’’

تەندروستى جیهانى لێکۆڵینەوە لە نەوەى ’’مو’’ ى کۆرۆنا دەکات

2021.09.01 - 09:29
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى جیهانى لێکۆڵینەوە لە نەوەى ’’مو’’ ى کۆرۆنا دەکات

ناس کورد-

 

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند، چاودێرى نەوەى نوێی ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکات بەناوى "مو" کە بۆ یەکەمجار لە سەرەتاى ئەمساڵ لە کۆڵۆمبیا تۆمارکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوەکە لەراگەیەنراوى هەفتانەیدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە باسى لەوەکردووە، ئەو نەوە گۆڕاوەى کۆرۆنا لەرووى زانستییەوە ناوى نراوە "بى 1.621" و لەئێستادا لەژێر چاودێریدایە.

 

 رونیشیکردووەتەوە، ئەو نەوە گۆڕاوە هەندێ خانەى تێدایە کە مەترسی داڕوخانى بەرگرى جەستەى لێدەکرێت، واتە بەرگرى بەرانبەر ڤاکسینەکان هەیە، بۆیە پێویستە بەشێوەیەکى قوڵ لێکۆڵینەوە لەبارەى تایبەتمەندییەکانى بکرێت.

 

لەئێستادا چوار نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا جێگەى ترس و نیگەرانین لەلاى رێکخراوەکە، لەناویاندا "ئەلفا" کە تا ئێستا لە 193 وڵات بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ "دەلتا" لە 170 وڵات، پێنج نەوەى دیکەى ڤایرۆسەکەس لەژێر چاودێریدان.