گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سێ تەقەکەر لەسلێمانى دەستگیرکران

2021.09.01 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
سێ تەقەکەر لەسلێمانى دەستگیرکران

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى سێ کەسى راگەیاند، بەتۆمەتى نانەوەى ئاژاوە و تەقەکردن لە گەڕەکى رزگارى شارەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دەستگیرکردنى ئەو سێ کەسە لەسەر بنەماى سکاڵاى هاوڵاتییەک بووە له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری لەبارەى ئەوەى چه‌ند تۆمه‌تبارێك له‌سنوری‌ گه‌ڕه‌كی‌ ڕزگاری‌ ته‌قه‌ ده‌كه‌ن‌و به‌ئوتۆمبێل تیژڕ‌ه‌وی‌ ده‌كه‌ن‌و هاوڵاتیان بێزار ده‌كه‌ن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری‌ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌سنوری‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ئاژاوه‌یان نابوه‌وه‌و ته‌قه‌یان كردبووه‌.

 

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگاری سكاڵای‌ له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه‌ له‌سنوری‌ گه‌ڕه‌كی‌ ڕزگاری‌ ته‌قه‌ ده‌كه‌ن‌و به‌ئوتۆمبێل تیژڕ‌ه‌وی‌ ده‌كه‌ن‌و هاوڵاتیان بێزار ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێن، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌و ئوتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا.

 

له‌ئێستادا هه‌ر سێ تۆمه‌تبار (د، و، س له‌دایكبووی‌ 1999)، (ك، ك، س له‌دایكبووی‌ 1997)، (م، ع، م له‌دایكبووی‌ 2000) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 430 له‌یاسای‌ سزادان راگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ردوامن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

May be an image of car and outdoors