گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەروازەى نهێنى’’ ..سی ئێن ئێن دانوستانى ئەمریکا و تاڵیبان ئاشکرادەکات

2021.09.01 - 09:01
App store icon Play store icon Play store icon
’’دەروازەى نهێنى’’ ..سی ئێن ئێن دانوستانى ئەمریکا و تاڵیبان ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

کەناڵى "سی ئێن ئێن" ى ئەمریکى ئاشکرایکرد، سوپاى ئەمریکا دانوستان لەگەڵ تاڵیبان دەکات بەمەبەستى ئامادەکاریی نهێنى لەگەڵ بزوتنەوەکە بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەى گواستنەوەى ئەمریکییەکان لەرێگەى فڕۆکەخانەى کابوڵەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵەکە لەزارى چەند بەرپرسێکى پنتاگۆنەوە گواستییەوە، هێزەکانى پڕۆسە تایبەتەکانى ئەمریکا "دەروازەیەکى نهێنى" یان لە فڕۆکەخانە دروستکردووە ناوەندى پەیوەندیان تێدا داناوە بۆ ئاڕاستەکردنى ئەمریکییەکان لەکاتى پڕۆسەکانى گواستنەوەدا.

 

 بەوتەى بەرپرسەکان، ئەمریکییەکان ئاگادارکراونەتەوە لەچەند خاڵێکى دیاریکراو لە نزیک فڕۆکەخانە ئامادەبن، پاش دڵنیابوونەوە لەبەڵگەنامەکانیان دەبرێنە ئەو دەروازەیەى هێزە ئەمریکییەکە بەڕێوەیدەبەن.

  

یەکێک لەبەرپرسەکان وتى "ئەرکى تاڵیبان پاسەوانیکردنى چەند جارێکە لە رۆژێکدا، یەکێک لەخاڵەکان لەباڵەخانەى وەزارەتى ناوخۆیە لەدەرەوەى دەروازەکانى فڕۆکەخانە، ئەوەش وادەکات هێزە ئەمریکییەکە بتوانن بەئاسانى چاوجێرى نزیکبوونەوەى ئەمریکییەکان بکەن".