ناس کورد-
موقتەدا سەدر "شۆڕشى ملیۆنى" بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن، بەیەکەم هەنگاوى کۆتایی هاتنى پەتاى کۆرۆنا دادەنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بەیاننامەیەکی درێژی چەند لاپەڕەییدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، سەدر دەڵێت "یەکەم هەنگاو بۆ هەڵگیرانی پەتا لەسەرمان شۆڕشێکی هەڵبژاردنی ملێونییە بۆ چاکسازیخوازان کە بتوانن گەندەڵەکان لاببەن".
دەشلێت "من دڵنیام ئەوە دەبێتە سەرەتای مژدەو هیوای هەڵگرتنی پەتاکە لەسەرمان ئەگەرچی ڕێژەییش بێت، هەر خوداش کارساز و هەڵسوڕێنەری شتەکانە".