ناس کورد-
رێکخراوى لوتکە بۆ کاروباى پەنابەران ئاشکرایکرد، 60 کۆچبەرى خەڵکى هەرێمى کوردستان لەلایەن تورکیاوە رادەستى بەرەى نوسرە کراون لە سوریا و لەئیستادا مەترسی لەسەر ژیانیان نییە و لەهەوڵدان بۆ ئەوەى بۆ هەرێم بگوازرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئارى جەلال سەرۆکى ڕێکخراوەکە ئەمرۆ سێشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئەو کۆچبەرانە ماوەى ١٠-١٥ رۆژ لە غازى عەنتاب لە تورکیا زیندانیکرابوون و خۆیان وەکو سورى ناساندووە، دواتر وتویانە عێراقین.
وتیشى "بەرپرسانى تورکیا کۆچبەرەکانیان رادەستى بەرەى نوسرە کردووە لە سوریا، ئێستا لەگەڵ سوریا لەسەرخەتین بۆ ئەوەى دەروازەیەک بدۆزینەوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێم لەرێگەى رەققە و منبجەوە".
بەوتەى ئارى جەلال، لەئیستادا هیچ مەترسییەک لەسەر ئەو کۆچبەرانە بوونى نییە.