گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆپیکردنى سوپاى پاسداران

فالح فەیاز باسى بەراوردکردنى حەشد و گروپە چەکدارەکان دەکات

2021.08.31 - 20:35
App store icon Play store icon Play store icon
فالح فەیاز باسى بەراوردکردنى حەشد و گروپە چەکدارەکان دەکات

ناس کورد-

سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى وەڵامى بەراوردکردنى حەشدى شەعبى بە گروپە چەکدارەکان دایەوە و باس لە کۆپیکردنى بیرۆکەى سوپاى پاسدارانى ئێران دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فالح فەیاز ئەمڕۆ سێشەممە لەدیدارى رافیدەین وتى "بەراورد ناکرێت لەنێوان حەشد و گروپە چەکدارەکان لەرووى فیکر و مەبادیئەوە، ناکرێت حەشد وەک دوو بەش سەیر بکرێت".

 

وتیشى "سەرپێچى لەهەموو هێزێک هەیە، حەشد بەرپرسیار نییە لەهەڵسوکەوتى گروپە چەکدارەکان".

 

فەیاج جەختیکردەوە، هیچ پێشێلکارى و هێرشێک لەلایەن حەشدەوە دژى هێزەکانى ئەمریکا ئەنجامنەدراوە، هەندێ گروپى چەکدار هێرشیان کردووە و شانازیشى پێوەدەکەن، بەڵام حەشدى شەعبى زیاتر لە جارێک بەو هۆیەوە بۆردومانکرا.

 

دەشڵێت، حەشد بەزۆرینەیەکى شیعى دەستیپێکرد و دواتر بووە زۆرینەیەکى نیشتیمانى، ئەوەش ئەزمونێکى عێراقییە و ناکرێت هیچ ئەزمونێکى دیکە کۆپى بکرێت، لە وەڵامێکدا بۆ پرسیارێک لەبارەى کۆپیکردنى ئەزمونى سوپاى پاسداران.