گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

رێکخەرى کەمپینى ’’ناوی من ناوی دایكمە’’ لەسەر کاردانەوەکان هاتەدەنگ

2021.08.31 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
رێکخەرى کەمپینى ’’ناوی من ناوی دایكمە’’ لەسەر کاردانەوەکان هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

رێکخەرى کەمپینى "ناوی من ناوی دایكمە" رونکردنەوە دەدات لەسەر کاردانەوەکان لەبارەى کەمپینەکە و دەڵێت، کاردانەوەکان نایانوەستێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهار شوكرییە موونزیر لەرونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند "هیچ كاتێك قسە و كاردانەوەی ئەو كەسانە نە دەمانوەستێنن نە پاشەكشێمان پێ دەكات، بەڵكو ئێمە بەهێزتر  دەكات لەسەر كارە مەدەنییەكانیی خۆمان، ئێستا دەزانین كارەكانمان جێگەی گرتووە، كاتێك گوێمان لە هاتوهاواریان دەبێت ئەویش لە دوورەوە!".

 

دەقى رونکردنەوەکە:

چالاكییەك نابیننەوە كە چووبێتە خزمەتی مەدەنییەتیی كۆمەڵگەوە و، ئیسلامییەكان (كۆنزێرڤاتیڤ)، هەوڵی شێواندن و بەلاڕێدابردنیان نەدابێت. ئەوەی ئەوان دەیكەن شەڕی بەرژەوەندی و مانەوەی خۆیان و بەرژەوەندییەكانیانە هەموو قسەکانیان لەم بازنەیەدا دەخولێتەوە؛ تێدەگەین و ئەزموونمان هەیە لەگەڵیان.

 

ئەم كەسانە كاردەكەن بۆ ئەوەی ژنانیی كوردستانیش هەروەكو ژنانی كابوول لەو كولەمەرگییەدا بن، پیرۆزبایی و شاگەشكەبوونیان لەمەڕ ڕووداوەكانی دووهەفتەی پێشووی ئەفغانستان گەواهیدەری قسەكانمانن.

 

هیچ كاتێك قسە و كاردانەوەی ئەو كەسانە نە دەمانوەستێنن نە پاشەكشێمان پێ دەكات، بەڵكو ئێمە بەهێزتر  دەكات لەسەر كارە مەدەنییەكانیی خۆمان، ئێستا دەزانین كارەكانمان جێگەی گرتووە، كاتێك گوێمان لە هاتوهاواریان دەبێت ئەویش لە دوورەوە!

 

جێی شانازیمە كە ڕێكخەری’كەمپەینیی ناوی من ناوی دایكمە’م.

بۆ من شانازییە كە ئەمە یەكەمجارە لە هەموو عێراقدا پڕۆژەیەكی لەم جۆرە كاری لەسەر دەكرێت، سوپاسی

یەك بەیەكی پشتیوانانیی ئەم كەمپەینە دەكەین.

بەهار شوكرییە موونزیر