گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بەدواداچوون بۆ کێشى ماددەکانى بەشەخۆراک دەکرێت

2021.08.31 - 19:54
App store icon Play store icon Play store icon
بەدواداچوون بۆ کێشى ماددەکانى بەشەخۆراک دەکرێت

ناس کورد-

 

ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، ئەو بڕە کێشەی لەسەر کیسی خۆراکەکانى بەشە خۆراک دیاری کراوە "راست نییە" و کێشەکەیان کەمترە، بۆیە بەدواداچوون دەکەن لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاسترۆ مەعروف ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە باسى لەوەکردووە، ئەو برنجەی کەدابەش کراوە کە دەبێت پەنجا کیلۆ بێت هەموو فەردەیەک دووکیلۆ نیو بۆ سێ کیلۆ کەمی هەیە لەفەردەیەک فاسۆلیا کیلۆیەک بۆ دووکیلۆ کەمترە لەوکێشەی کە دیاری کراوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئەو بڕە کێشەی لەسەرکیسی خۆراکەکان دیاری کراوە ڕاست نیە کێشەکەی کەمترەکەلەسەری نوسراوە بەم هەنگاوەش بەسەدان تەن دیارنامێنێ  دوای بەداچونمان بۆئەو بەشە خۆراکەی کە دابەش دەکرێت بۆمان دەرکەوت  ئەو برنجەی کەدابەش کراوە کە دەبێت پەنجا کیلۆ بێت هەموو فەردەیەک دووکیلۆ نیو بۆ سێ کیلۆ کەمی هەیە لەفەردەیەک ڤاصۆلیا کیلۆیەک بۆ دووکیلۆ کەمترە لەوکێشەی کە دیاری کراوە لەوە سەیرتر کە بۆ دوو هاووڵاتی یەک قوتو ئاوی تەماتەیەکە کە خێزانە یەک نەفربێت دەبێت نیوقوتوی پێ دەدرێت کەسێ سەرخێزان بێت قوتونێوێکی پێ دەدرێت  ڕەچاوی ئەوە نەکراوە کەقوتی بچوکتر دابەش بکرێت نەک بەم شێوازە بۆئەم مەبەستە لەڕێگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاوە وەزارەتی بازرگانی لەوبابەتە ئاگاداردەکەینەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی لەمانگەکانی ئایندە.