ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەی ڕۆشنبیری لاوان لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەڵێنى لە وەزیرى رۆشنبیرى وەرگرتووە بۆ "راگرتنى" کلیپى حەوتى گۆرانیبێژ توانا سەید.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕووپاک ئەحمەد ئەمرۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "ھەموو ھەوڵێکم خستۆتەگەڕ بۆ ڕاگرتنی ئـەم گۆرانیە و کلیپەکەی، بەڵێنم لە وەزیری ڕۆشنبیری وەرگرتووە کە ئـەم کلپە و گۆرانیەکەی بەھۆکاری تێکدانی شیرازەی خێزان و بێ ڕێزیکردن بە ئـاین و دابوونەریتی کوردی هاوكات بهكهمنیشاندانی ئافرهت ڕابگرێت".
دەقى راگەیەنراوەکە:
بەشێک لە بەناو ھونەرمەندان خەریکە ھەموو سنورێکی ئـەخلاقی و ئـادابی گشتی دەبەزێنن:
بەداخەوە ئـاگادار کراینەوە یەکێک لە بەناو ھونەرمەند (ت.س ) گۆرانیەکی بەرھەم ھێناوە کە دژی ئـایین و دابوونەریتی کوردیە
بۆیە من وەک ئەرکی سەرشانی خۆم ئەندام لە لیژنەی ڕۆشنبیری و لاوان لە پەڕلەمانی کوردستان ھەموو ھەوڵێکم خستۆتەگەڕ بۆ ڕاگرتنی ئـەم گۆرانیە و کلیپەکەی.
بەڵێنم لە وەزیری ڕۆشنبیری وەرگرتووە کە ئـەم کلپە و گۆرانیەکەی بەھۆکاری تێکدانی شیرازەی خێزان و بێ ڕێزیکردن بە ئـاین و دابوونەریتی کوردی هاوكات بهكهمنیشاندانی ئافرهت ڕابگرێت.
ڕووپاک ئەحمەد وەرتی/ ئەندامی لیژنەی ڕۆشنبیری لاوان لەپەڕلەمانی کوردستان
بەروار. 2021/8/31