گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق کۆتایی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنای ڕاگەیاند

2021.08.31 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق کۆتایی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنای ڕاگەیاند

ناس کورد-

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئەنجومەنی وەزیرانی وتووە کە وڵات گەیشتووەتە کۆتایی شەپۆلی سێیەمی پەتای کۆرۆنا و داواش لە دەزگا حکومییەکان دەکات پەلە بکەن لە کوتانی فەرمانبەرەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (31ی ئابی 2021) رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی جەختی کردووەتەوە کە وڵات لە کۆتایی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنادایە و وتی، "داوا لە دام و دەزگا حکومییەکان کراوە داوای کردنەوەى ناوەندی کوتان بکەن بۆئەوەى سەرجەم فەرمانبەرانیان بکوترێن بە ڤاکسین."

 

وتیشی، "وەزارەتی تەندروستی پلانی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن تاوەکو ڕێگریبکرێت لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا" و جەختی کردووەتەوە کە "پرۆسەی کوتانی خەڵکی زۆر زیادی کردووە."