گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەڕى چوارەمى دانوستانەکانى تاران و ریاز لەبەغدا بەڕێوەدەچێت

2021.08.31 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
گەڕى چوارەمى دانوستانەکانى تاران و ریاز لەبەغدا بەڕێوەدەچێت

ناس کورد-

 

باڵیۆزى ئێران لەبەغدا رایگەیاند، سعودیە و ئێران بەم نزیکانە گەڕى چوارەمى دانوستانەکانیان لەبەغدا ئەنجام دەدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیرەج مەسجدى باڵیۆزى ئێران لەبەغدا لە کۆربەندى رافیدەین لەبەغدا وتى "سێ گەڕى دانوستانمان لەگەڵ سعودیە لەبەغدا ئەنجامداوە بەهاوکارى حکومەتى عێراق، دواى پێکهێنانى حکومەتى نوێى ئێران گەڕى چوارەم ئەنجام دەدەین".

 

وتیشى دانوستانەکانى ریاز و تاران لە نیسانى رابردووەوە بەردەوامن، کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر چەندین پرس کراوە لەناویاندا کردنەوەى باڵیۆزخانەکان.

 

پێشتر حسین عەبدولهیان وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاندبوو، سعودیە پێی راگەیاندوون کە چاوەڕوانى پێکهێنانى حکومەتى نوێی ئیرانە بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان.