گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەلعەرەب: سێ هۆكار ڕێگرن فەڕەنسا هیچی پێ بكرێت لە عێراق

2021.08.31 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلعەرەب: سێ هۆكار ڕێگرن فەڕەنسا هیچی پێ بكرێت لە عێراق

ناس کورد-

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە، گومانی زۆر هەیە ئیمانۆیل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا بتوانێت ڕۆڵی فەرەنسا بگێڕێتەوە لە عێراق و زیاتر ئەگەر هەیە هەمان شكستی لوبنان لەم وڵاتەش دووبارە بكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە (31ی ئابی 2021) كە "ناس كورد" خوێندوویەتییەوە باس لەوە دەكات، لێدوانە بەهێزەكانی ماكرۆن لە عێراق هەمان لێدوانەكانی لوبنان بەبیردەهێنێتەوە كە جێبەجێ نەكران بەهۆی باڵادەستی ئێرانەوە لەو وڵاتە، هەروەها سەردانكردنیشی بۆ مەسیحییەكان هەمان دۆخی مەسیحییەكانی لوبنانە كە فەرەنسا هیچی پێنەكرا بۆیان.

 

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەكە، جگە لە باڵادەستی ئێران، مایەپووچبوونی عێراق و باڵادەستی توركیاش ڕێگرن لەوەی جێگەی فەرەنسا ببێتەوە كە جاران سەرچاوەی دابینكردنی چەك و جێبەجێكاری پرۆژەی میترۆ و كارەبای عێراق بووە.

 

فەرەنسا لە ساڵی 1991 پێگە و كاریگەریی خۆی لەدەست دا بەهۆی ئەوەی فرانسۆ میتەران چووە ریزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕزگاركردنی كوەیت دژی بەغدا لە كاتێكدا لە ساڵانی هەشتاكان ئامادەییەكی بەهێزی هەبوو لە عێراق.