گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دوو هاووڵاتی بە ڤاكسینێكی پیسبوو گیانیان لەدەست دا

2021.08.31 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
دوو هاووڵاتی بە ڤاكسینێكی پیسبوو گیانیان لەدەست دا

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانی یابان بەكارهێنانی ڤاكسینی مۆدێرنایان دژی كۆڤید 19 ڕاگرت پاش ئەوەی گومان دەكرێت چەند ژەمێكی پیسبوو بووبێتە بەهۆی گیان لە دەستدانی دوو هاوڵاتی ئەو وڵاتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوچەی ئۆكیناوای یابان لە بەیاننامەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (31ی ئابی 2021) راگرتنی بەكارهێنانی ڤاكسینی مۆدێرنای ڕاگەیاند چونكە هەندێك ژەمی بەهۆی كێشەی شووشەكانەوە پیس بووە و دووكەس لەكۆی 1.63 ملیۆن كەس كە ئەو ڤاكسینەیان وەرگرتووە گیانیان لە دەست داوە.

 

وەزارەتی تەندروستی یابان ئەوەی راگەیاندووە لێكۆڵینەوە لە مردنی ئەو دوو كەسە دەكات، بەڵام هێشتا پەیوەندییان بە وەرگرتنی ڤاكسینەكەوە ڕوون نەبووەتەوە و هێشتاش نازانرێت چی تێكەڵ بەو ڤاكسینانە بووە كە بەدەست یابان گەیشتوون.

 

كۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاكسینەكە گریمانی ئەوە دەكات كێشە لە كۆمپانیایەكی ئیسپانیا "روفی" دروست بووبێت كە ڤاكسینەكە بەشێوەی دەستی دوو بەرهەم دەهێنێت لە دەرەوەی ئەمەریكا و لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە وردەكارییەكان و ئەگەرەكان دەكرێت.