گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە.. باسی کەرەنتینە دەکات

2021.08.31 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە.. باسی کەرەنتینە دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی لەبارەی خۆپارێزییەکان لە کۆرۆنا دەرکرد و ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی لە وڵاتی هندستانن دەتوانن بگەڕێنەوە، بەڵام دەبێت 14 ڕۆژ کەرەنتین بکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم (سێشەممە 31ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "هاووڵاتییانی عێراقی، ده‌توانن له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گه‌شت به‌ره‌و هیندستان بكه‌ن، بەڵام دە‌بێت له‌كاتی گه‌ڕا‌نه‌وه‌یاندا پشكنینی (PCR) بكه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان 14 ڕۆژ كه‌ره‌نتین بكرێن. :

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ یه‌كی ته‌ممووز به‌دواوه‌ سه‌ردانی هیندستانیان كردووه‌، ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ مه‌رجێك بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ كه‌ره‌نتین بكرێن."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، بڕیاره‌كان له ڕۆژی‌ 31ـی ئابه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن.