گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوودەکەى چییە؟

توێژینەوەیەکی نوێ: قەڵەوی سوودیشی هەیە

2021.08.31 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکی نوێ: قەڵەوی سوودیشی هەیە

ناس کورد-

کۆمەڵێک زانای سویدی لە زانکۆی گۆتێنبێرگ لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە دوو هەزار و 196 کەس بەشداربوون بۆیان دەرکەوتووە کە کێشی زیادە (قەڵەویی) سوودی هەیە و لەوانەیە ڕێگر بێت لە توشبوون بە چەند نەخۆشییەکی کوشندە، ئەوەش بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "سەن"ی بەریتانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵیی ڕۆژنامەکە کە "ناس کورد" خوێندوویەتییەوە (31ی ئبی 2021)، زانایان تێبینی ئەوەیان کردووە ئەو کەسانەی کێشێکی زیاتریان هەیە کەمتر گیانلەدەست دەدەن بەهۆی نەخۆشییە بەکتریایە کوشندەکانەوە، هەروەها تێبینی ئەوەشیان کردووە کە 26%ی ئەو نەخۆشانەی لەماوەی ساڵێکدا بەهۆی نەخۆشیی بەکتریاییەوە مردوون کێشێکی ئاساییان هەبووە، لەکاتێکدا 17%ی ئەو کەسانەی کوشتووە کە کێشیان قورس بووە.


دکتۆر ئایسا ئەلیسۆ، یەکێک لە نوسەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، "لە زۆربەی نەخۆشییەکاندا قەڵەوی و زۆری کێش مەترسیدارن، بۆ نمونە لە چەندین جۆری شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و هەروەها پەتای کۆرۆنادا زۆری کێش پەیوەندی بە زیادبوونی ئەگەری مردنەوە هەیە، بەڵام ئەوە لە نەخۆشییە بەکتریاییە کوشندەکاندا جیاوازە."

 

گونار جاکوبسۆن کە نوسەرێکی تری توێژینەوەکەیە دەڵێت، "پێویستە تاقیکردنەوەی زیاتر بکرێت بۆ دیاریکردنی چۆنیەتی کاریگەری کێشی جەستە لەسەر بەرگرییەکانی جەستە لەدژی نەخۆشییەکان تاوەکو چارەسەر و دەرمانی بۆ بدۆزرێتەوە".