گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

13 ماتۆڕیان دزیوە

پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی دزینی ماتۆڕێکی لەلایەن دوو کەسەوە بڵاوکردەوە

2021.08.31 - 13:16
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

پۆلیس دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ئاشکرا کرد کە ماتۆڕسکیلێکیان لە گەڕەکێکی سلێمانی دزی بوو. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (31ی ئابی 2021) دەڵێت، مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا ماتۆڕسکیلێک دەدزن.


دەشڵێت، "دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە دوو تۆمەتبار ماتۆڕسکیلێک دەدزن لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد کەبەدواداچون بکەن بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران ، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نوسینگەی ڕزگاری، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو لێکۆڵینەوەو بەدواداچون توانیان زانیاری پێویست لەسەر تۆمەتباران بەدەست بخەن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو تۆمەتبارەکە بەناوەکانی ( ز. ع. ت ) لەدایکبوی 2000 و ( ر. ش. ص ) لەدایکبوی 2000  دەستگیر بکەن."


پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا هەردوو تۆمەتبار لەبەردەم بەڕێز دادوەردا "دانیان بە دزینی زیاتر لە 13 ماتۆڕسکیل لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانیدا ناوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون."