گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەرێم؛ ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە گێچەڵی سێکسی دروست دەکرێت

2021.08.31 - 12:19
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە گێچەڵی سێکسی دروست دەکرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان ڕایگەیاند، لەکوردستان زیاتر لە 75%ی كێشه‌ و گیروگرفته‌كانی ناو خێزان، ژنان و كچان بەهۆی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌یه، دەشڵێت، ‌سەرقاڵی دروستکردنی ئەپێکن بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ گێچەڵییان پێده‌كرێت یان بێزار ده‌كرێن و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کوردۆ عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان (سێشەممە 31ی ئابی 201) بە "دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "ده‌كرێت بڵێین لە 75% بۆ سه‌ره‌وه‌ زۆر له‌ كێشه‌كان و گیروگرفته‌كانی ناو خێزان، ژنان، كچان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌یه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ چه‌كێكی كوشنده‌یە بۆ ژن و پیاوان، به‌پێی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن له‌لای ئێمه‌ زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كه‌ یان ڤیدیۆیه‌كه‌ یان په‌یوه‌ندیه‌كه‌ یان وێنه‌یه‌كی ناشایسته‌ی نیمچه‌ ڕووته‌ چ پیاوه‌كه‌ چ ژنه‌كه‌، زۆرجار ته‌له‌فونی بێزاركردنه‌ به‌هۆی ته‌له‌فونه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی بێزار كردووه‌ یان له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " له‌گه‌ڵ ستافی UNFPA ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌(دانانی ئاپێکی تایبەت) ئێستا ئه‌وان ئاپێك داده‌نێن كه‌ سێ به‌ش له‌خۆده‌گرێت، یه‌كێكیان پاراستنه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی بێته‌وه‌ ده‌توانێت كۆدێكه‌ لێی بدات بۆئه‌وه‌ی ئاگاداری هێڵی 119 بكاته‌وه‌، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه‌ به‌شێكی تێدا گفتوگۆیه‌ خه‌ڵك ده‌توانێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكات له‌ڕێگه‌ی پرسیار و وه‌ڵامه‌وه‌ هه‌ندێك كه‌سی ڕاوێژكاری بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و كه‌سانی یاسایی تێدایه‌، به‌شێكی تێدایه‌ بۆ دیارخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ مه‌به‌سته‌ وه‌كو نه‌خۆشخانه‌كانه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانه‌ شوێنیان، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونیان، سێ به‌ش له‌خۆی ده‌گرێت ئێستا له‌سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه‌داین له‌گه‌ڵ UNFPA به‌ئومێدی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ئاپه‌ش یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ بدات كه‌ له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ گێچەڵییان پێدەکرێت یان بێزار ده‌كرێن و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، ئێستا له‌ قۆناغی ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئاپه‌ین."

 

هاوکات دەربارەی کوشتن ژنان، کوردۆ عومەر باسی لەوەکردووە، "لەئێستادا بەراورد بە ڕابردوو کوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف زۆر کەمی کردووە، ئەوەش په‌یوه‌ندی به‌ دوو هۆكاره‌وه‌ هه‌یه‌ هۆكارێك كه‌ یاساكه‌ گۆڕدراوه‌ كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف یان بیانوی شه‌ره‌ف نه‌ماوه‌، كوشتن هه‌ر كوشتنه‌، ئێستاش له‌ یاسای عێراقی ئه‌گه‌ر سه‌یربكرێت به‌بیانوی شه‌ره‌ف كه‌سه‌كه‌ ده‌توانێت خوشكی یان دایكی، یاخود ژنه‌كه‌ی خۆی بكوژێت له‌دوای چه‌ند ساڵێك حوكمێكی سوك ده‌درێت، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان كوشتن هه‌ر كوشتنه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ژنێک بە پاساوی شەرەف بکوژێت حوكمی هه‌تا هه‌تایی ده‌درێت هه‌تا ئێستاش ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ر هیچ لێخۆشبونێك ناكه‌ون، به‌ڵام پێشتر ئه‌مانه‌ حوكمه‌كه‌یان سوك بوو."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دووەم، هه‌م بوونی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ (بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕوبەڕوبونەوەی توند و تیژی دژی ژنان و خێزان) وە وشیاربوونه‌وه‌ی تاكیش ئه‌وانه‌ كۆمه‌ڵێك هۆكاری ترن."