ناس کورد-
لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک کە گوایە مادهیهكی یاسای چاكسازی له زیانی سهرجهم فهرمانبهرانە و مووچەی خانەنشینییان کەم دەکرێتەوە، بەرپرسێكی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ئەوە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، موچەی خانەنشینی فەرمانبەران کەم ناکرێتتەوە، بەڵکو تەنیا موچەی پلە تایبەتەکان كەم كراوەتەوە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەوتەی پەرلەمانتارێک، "مادەیەكی یاسای چاكسازی له دژی فهرمانبهرانه و هیچ فهرمانبهرێك لە كاتی خانهنشینبوونی، خانهنشینییهكهی له 50% مووچه و دهرماڵهكهی زیاتر نابێت".
لەوبارەیەوە، د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی (سێشەممە 31ی ئابی 2021) بە "باس نیوز"ی ڕاگەیاند، " سەرلەبەری ئەو زانیارییانە ناڕاستن، مادەی 7 لە یاسای چاکسازی، تەنیا پلەباڵاكان دەگرێتەوە، بۆیە ھەر بەڕێزێک لێدوان بدات، دەبێ زانیاریی تەواوی لەسەر بڕگە و مادەکانی یاسای چاکسازی هەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە مادەی 7 هاتووە یەكخستنی ئەوانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە لە ڕووی مەرج و پێداویستییەكانی خانەنشینبوون بە هەمان مەرج و پێوەرەكانی خانەنشینیی فەرمانبەران لە پلە گشتییەكانی وەزیفە لە سەر میلاكی شارستانی و سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ: (سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەكانیان و ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرەكان و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و بریكارەكانی وەزارەت و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و ئەوانەی مووچەی بریكاری وەزارەت وەردەگرن ).
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پەرلەمانتاران و ئەوانەی بە وەزیفەی گشتی راسپێردراون، كە خانەنشین دەبن 50% لە دوامووچە و دەرماڵه وەردەگرن، بەڕێوەبەری گشتی و بریكاری وەزیر بە 60%ی كۆی مووچە و دەرماڵە خانەنشین دەبن".
ڕوونیشیکردووەتەوە، "بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی لە پلەی یەک تا پلە دە وەکوو خۆیەتی و هیچ دەستكاریی خانەنشینییەکەیان نەكراوە، ئەوەی جێبەجێ كراوە تەنیا لەسەر پلە باڵاكانە”.