ناس کورد-
ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا بە زمانی کوردی تویتێکی کرد و تێیدا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەو پێشوازییەی لە هەولێر لێی کرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماکرۆن لە تویتەکەیدا وێنەیەکی خۆی و نێچیرڤان بارزانی داناوە و نوسیویەتی، "دوێنێ، خوازیاربووم لە هەولێر کۆتایی بە سەردانەکەم بێنم بۆ عێراق. هەرگیز فەرەنسا پابەندی جەنگاوەرانی کورد لە جەنگی دژی داعش لەبیر ناکات."
لە کۆتاییدا نوسیویەتی، "نێچیرڤانی ئازیز، سوپاس بۆ ئەم پێشوازییە."