گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کۆنگرەی نائاسایی’’

یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی ’’چەند چارەسەرێک’’ بۆ قەیرانی هاوسەرۆکان دادەنێن

2021.08.30 - 21:53
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی ’’چەند چارەسەرێک’’ بۆ قەیرانی هاوسەرۆکان دادەنێن

ناس کورد-

عومەر شێخ موس، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند پێشنیازێک بۆ چارەسەری قەیرانی هاوسەرۆکانی حزبەکەى دەخاتەڕوو کە یەکێکیان بەستنی کۆنگرەیەکی نائاساییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر شێخ موس لە هەژماری فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی کە خۆشحاڵە بە کۆبوونەوەی دووقۆڵی هاوسەرۆکانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، و پێی وایە کە "ڕێگای گفتوگۆی برایانە و ڕاستەوخۆ باشترین ڕێگایە."

 

ئەو چارەسەری قەیرانی هاوسەرۆکانی یەکێتی لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا کۆدەکاتەوە:

1- بەستنی خێرایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە بەشداریکردنی هەردوو هاوسەرۆکانی یەکێتی بۆ قسەکردنی لەسەر کێشەکان و بڕیاردان لەسەر چارەسەرەکان.

 

2- لەکاتی نەگەیشتن بە ڕێککەوتن، دانانی کۆمیتەیەک بۆ بەڕێوەبردنی یەکێتی هەتاوەکو بەستنی پلنیۆم یان کۆنگرەیەکی نائاسایی لە ماوەی شەش مانگ تاوەکو ساڵێک، لەو ماوەیەدا حزبەکە لەلایەن قوباد تاڵەبانی لەگەڵ چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی و ئەنجومەنی باڵاوە سەرپەرشتی بکرێت.

 

3- بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکانی دوو یان سێ قۆڵی بە ناوبژیوانیکردنی لایەنی سێیەم (ئەمریکی، ئێرانی، ئینگلیزی و کوردی) هەتاوەکو دەگاتە ئەنجام.

 

4- ڕێککەوتنی دوو قۆڵی نێوان کاک بافڵ و کاک لاهور بە سنگفراوانی و داوای لێبوردن لە یەکتری و بە یارمەتی خزمان و دۆستان و کەسایەتییە گرنگەکانی یەکێتی و کۆمەڵگەی کوردستان.