گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەورەترین لە جیهاندا

وادەی کردنەوەى كونسوڵخانه‌ گه‌وره‌کەى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ئاشکرا کرا

2021.08.30 - 20:12
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کردنەوەى كونسوڵخانه‌ گه‌وره‌کەى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ئاشکرا کرا

ناس کورد-

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دەڵێت، كاره‌كانی دروستکردنی کونسوڵخانە گەورەکەى ئەمریکا لە هەولێر به‌رده‌وامه‌ و "چاوه‌ران ده‌كرێت ساڵی داهاتوو كاره‌كانی كۆتایی بێت و ده‌بێته‌ نێرده‌ی فه‌رمیی ئه‌مه‌ریكا".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەفین دزەیی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای فەرمی پارتی (30ی ئابی 2021) ئاماژەی بەوەکرد، ''به‌رنامه‌ی دروستكردنی كونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر دوو ساڵه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و كاره‌كانی به‌رده‌وامه‌ و چاوه‌ران ده‌كرێت ساڵی داهاتوو كاره‌كانی كۆتایی بێت و ده‌بێته‌ نێرده‌ی فه‌رمیی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ شتێكی باشه‌ وه‌ك ناوه‌ندی دیپلۆماسیی ئه‌مه‌ریكا له‌ كوردستان.''

file_48.jpeg

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ كێ ئه‌و كونسووڵخانەیە‌ ده‌كاته‌وه‌؟ دزه‌یی ده‌ڵێت، "دیار نییه‌، به‌ڵام به‌پێی نه‌ریتی دیپلۆماسی، سه‌رۆكی ئه‌و دامه‌زراوەیە كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه‌ به‌فه‌رمی ده‌یكاته‌وه،‌ له‌ هه‌ندێك وڵات جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه،‌ ئیتر ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ کە دێن و ئه‌و كونسووڵخانەیە ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی پێمان نه‌گوتراوه‌ كێ ده‌یكاته‌وه‌.''

 

له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق سەفین دزه‌یی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ''خۆی بابه‌تی كشانه‌وه‌ و نه‌كشانه‌وه‌ نییه‌ له‌ كوردستان، بابه‌ته‌كه‌ له ‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیژیی ‌نێوان واشنتۆن و به‌غدایه‌ كه‌ ئه‌و هێزانه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌كی دارێژراودا ده‌بێت وه‌ك هێزی ڕاهێنه‌ر نه‌ك شه‌ڕكه‌ر لێرە بن و خۆیشیان ڕایانگه‌یاند كه‌ هێزی شەڕكه‌ر له‌ عێراق نامێنن و هێزی ڕاهێنانیان ده‌بێت.''

 

تەموزی ساڵی 2018، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێم ئەو کاتە بەردی بناغەی باڵەخانەی نوێی كونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دانرا.  

  

كونسوڵخانەکە لەسەر ڕووبەری 200 هەزار مەتر دووجا لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان هەولێر - پیرمام دروست دەکرێت، پڕۆژەکە 795 ملیۆن دۆلارى تێدەچێت و چاوەڕواندەکرێت لە ساڵی 2022دا تەواوبکرێت، نزیکەی 1000 کەس لە ھێزی کاری ئەمریکی و کەسانی خۆجێیی و وڵاتی سێیەم بەشداردەبن لە بنیاتنان و دروستکردنی باڵەخانەکەدا.  

    

me_ga.php?id=757