گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێم فێنکتر دەبێت

2021.08.30 - 16:40
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێم فێنکتر دەبێت

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێم پلەکانی گەرما بە ڕێژەی دوو پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئاراس جەبار، کەشناسیی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (30ی ئابی 2021) دەڵێت، سبەینێ سێشەممە لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بارستە ھەوای گەرم لەسەر ناوچەکانمان، پلەکانی گەرما بە ڕێژەی یەک تا دوو پلە ڕوو لە نزمبوونەوە دەکاتەوە.

 

دەشڵێت، پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، سلێمانی 42 پلە ، ھەولێر 43 پلە ، دھۆک 41 پلە ، ھەڵەبجە 42 پلە ، کەرکوک 44 پلە، بەڵام لە ناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 46 تا 47 پلەی سیلیزی ئەبێت.

 

جەخت دەکاتەوە کە "ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با ئاسایی ئەبێت لەنێوان 15 بۆ 20 کم/س لە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژئاواوە.

 

ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکردووە کە دوو سبەی پلەکانی گەرما یەک پلەی تر دێتە خوارەوە.