گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەرتى تەندروستى

حکومەتى هەرێم سیستەمى بیمەى تەندروستى بەگەڕدەخات

2021.08.30 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم سیستەمى بیمەى تەندروستى بەگەڕدەخات

ناس کورد-

جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم وەزارەتی تەندروستی راسپارد کار لەسەر بەگەڕخستنی سیستمی بیمەی تەندروستی بکەن و جەختى لەچاکسازیی لەو کەرتەدا کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى جێگرى سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ لە ھەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەبارەی رێکخستنەوەی سیستمی تەندروستی لە ھەرێم ئەنجامدا و رایگەیاند، دەبێت چاکسازی لە کەرتی تەندروستی بکرێت بەتایبەتی لەبواری دەرماندا.

 

وتیشی "دەبێت ھاوسەنگی و کێبڕکێ ھەبێت لە نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتی تەندروستی بە شێوازێک کە ھاوڵاتیان تێیدا سوودمەند بن".

 

قوباد تاڵەبانى داواشیکرد وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان پلانێک دابڕێژن بۆ رێکخستنەوەی دابینکردنی دەرمان لە ھەرێمی کوردستان.

 

هەر لەکۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیشی راسپارد کار لەسەر بەگەڕخستنی سیستمی بیمەی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان بکەن بەشێوازێک کەرتی تەندروستی باشتر بێت و خزمەتی باشتر بە ھاوڵاتیان بکات، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.