گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

عێراق: 60 حیزب یەكەمجار دەچنە هەڵبژاردنەوە

2021.08.30 - 14:52
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق: 60 حیزب یەكەمجار دەچنە هەڵبژاردنەوە

 ناس کورد-

60 حیزبی عێراقی یەكەمجارە بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن لەكۆی ئەو 100 حیزبەی بەبێ هاوپەیمانێتی دابەزیون، 8 لە حیزبەكانیش هی وەزیر و پاڵێوراوانی پێشووی پۆستی سەرۆك وەزیرانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئەو لیستانەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بڵاویكردوونەتەوەو "ناس كورد" بینیویەتی (30ی ئابی 2021) لە هەڵبژارددنی داهاتوو 6 حیزب لەلایەن فەرماندەكانی حەشدی شەعبییەوە پێكهێنراون چ لەناو دەستەی حەشد بن یان لەدەرەوە.

 

هەر بەگوێرەی ئەو داتایانە 7 حیزبی نوێ هەڵگری ناوی گۆڕان و چاكسازی و راستكردنەوە و قوربانیدان و یەكلاییكردنەوە.

 

كۆی گشتی حیزبە بەشدارەكانیش 109 حیزبن، 58 حیزب لەناو هاوپەیمانییەكان بەشدار دەبن.

 

سێ كەس كە كاندید بوون بۆ جێگرتنەوەی عەبدولمەهدی تۆفیق عەلاوی و شیاع سودانی و عەدنان زورفی حیزبیان هەیە بۆ بەشداری هەڵبژاردن.