ناس كور-
دەسەڵاتدارانی بەرازیل ئاشكرایان كرد پیاوێكی خەڵكی ڕیۆدی جانیرۆ پێنج ژەمی جیای لە سێ جۆر ڤاكسین لەماوەی 10 ڕۆژدا وەرگرتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی تۆمارە فەرمییە تەندروستییەكانی بەرازیل كە لە ئاژانسەكان بڵاوكراوەتەوە و "ناس كورد" خوێندویەتییەوە (30ی ئابی 2021) ئەم هاوڵاتییە لەمانگی تەمموزی رابردووەوە دەستیكردووە بەوەرگرتنی ڤاكسین تا ئەوكاتەی ئاشكرا كراوە بۆ جاری شەشەم هەوڵی وەرگرتنی ژەمە ڤاكسینی داوە.
هەر لە تۆمارەكانەوە دەردەكەوێت یەكەم ژەمی ڤایزەری ئەمەریكی بووە پاشان ئەسترازینیكای بەریتانی و ژەمی سێیەمیشی كۆرۆنۆفاكی چینی بووە، چوارەم ڤایزەر و پێنجەم كۆرۆنافاك، سەرجەم ئەمانەش لە نێوان 5_ 21 ی تەمموزی رابردوودا.
سەرەتا دەسەڵاتداران وایانزانیوە كەموكوڕی و هەڵە لە داتابەیسی وەرگرتنی ڤاكسین هەیە، بەڵام دواتر دەركەوتووە هاوڵاتییەكە فیڵی كردووە و ئەگەری چاوپۆشیكردنیش هەیە لەكاتێكدا بەرازیل كێشەی كەمی ڤاكسینی هەیە و ملیۆنەها كەس چاوەڕوانی وەرگرتنی دەكەن.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، هاووڵاتییەكە تەندروستییەكی باشی هەیە.