گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

شۆفێرانی تاکسی لەبارەی لێدانی لۆگۆ و لەزگە ئاگاداردەکرێنەوە

2021.08.30 - 13:36
App store icon Play store icon Play store icon
شۆفێرانی تاکسی لەبارەی لێدانی لۆگۆ و لەزگە ئاگاداردەکرێنەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر سەرجەم شۆفێرانی تاکسی ئاگاداردەکاتەوە تاوەکو 1 – 11 – 2021 لەزگە و لۆگۆ لە تاکسییەکانیان بدەن، بەپێچەوانەوە توشی سزای یاسایی دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر (دووشەممە 30ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "سەرجەم شوفێرانی تاکسی بەتایبەت ئەوانەی کەتاکو ئێستا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەو هاتووچۆیان نەکردوە بەمەبەستی لێدانی لەزگەو لۆگۆ ئاگاداردەکەینەوە، کەوا دەبێت بەرلە بەڕواری 2021/11/1 کارەکانیان ڕاییبکەن ولەزگەو لۆگۆ لەتاکسیەکانیان بدەن."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەپێچەوانەوە توشی سزادان دەبنەوە."